کانونی دوھەم 24, 2024 09:00 Asia/Tehran

گرووپی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە بنکەی ئەمریکایی لە سوریا و بارەگا و مۆڵگەکانی زایۆنییەکانی لە بەندەری داگیرکراوی ئەشدوو کوتاوە.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وتی کە ئێوارەی دووشەممە بۆ سێهەمین جار هێرشی کردۆتە سەر شوێنی سەقامگیر بوونی داگیرکەرانی ئەمریکایی لە کێڵگەی گازیی "کۆنیکۆ" لە دێرەزوری سوریا.

میدیای عێراقی  «صابرین‌نیوز»ـیش باسی پەلاماردرانی مۆڵگە و بنکەکانی زایۆنییەکان لە بەندەری ئەشدوودی کردووە کە لە فەلەستینی داگیرکراو هەڵکەوتووە.

خۆڕاگریی عێراق لەم بەیاننامانەدا پێی داگرتووە کە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە بەرامبەر بە ژینۆساید و هەروەها بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاریی ئەمریکاییەکان لە ناوچەکە هێرشی کردۆتە سەر بنکە و بارەگاکانی زایۆنییەکان و ئەمریکا وەک پشتیوانی پلەی یەکەمیان. خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق تا ئێستا دەیان جار بە درۆن و ڕاکت هێرشی کردۆتە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵات و باکووری سوریا و ڕۆژاوا و باکووری عێراق. 

سەرپەیڤ