خۆپیشاندانی بەربڵاوی خەڵکی یەمەن بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی غەززە
کانونی دوھەم 27, 2024 12:00 Asia/Tehran
خەڵکی یەمەن بە وەڕێخستنی خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لە پارێزگەکانی سەعدەو ڕیمەی باکوورو ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان پێداگریان کرد لەسەر یەکڕیزی و چارەنووسی هاوبەشی یەمەن و فەلەستین.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەو خۆپیشاندانە بەربڵاوەی پارێزگەکانی سەعدەو ڕیمەی باکوورو ڕۆژئاوای یەمەن دا وتراوە کە پێداگری دەکەین لەسەر یەکڕیزی و چارەنووسی هاوبەشی خەڵکی یەمەن و فەلەستین و لەهەموو ئاستێک دا بەردەوام دەبین لەسەر پاڵپشتی خەڵکی غەزەو فەلەستین و تا سەرکەوتن و هەڵوێستی بێدەنگەکردن لەبەرامبەر دەستدڕیژکاریەکانی ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیستی شەرمەزار دەکەین.
لەو ڕاگەیاندراوەدا هەروەها پێداگریش کراوە لەسەر بایکۆتی ئابووری بەرهەمی ئەمریکی و ئیسڕائیلی و کۆمپانیەکانی سەر بەو ڕژیمانەو پاڵپشتی لە خەلکی زۆرلێکراوو بێ تاوانی فەلەستین دروشمیشیان دا بەدژی ئەمریکاو ڕژیمی زایۆنیستی.