کانونی دوھەم 28, 2024 14:30 Asia/Tehran

ئەندامێکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پێی داگرت: بێتوو ئەمریکاو ئینگلیز درێژە بدەن بە دەسدرێژکارییان بۆسەر یەمەن، دەبێ بەر پرسایەتییەکەی بگرنەئەستۆ و لەهەمان کاتیشدا چاوەڕەوانی زەبرە قورس و کاریگەرەکانمان بن.

"عەلی ئەلقحوم" لە دیمانەیەکدا ڕایگەیاند، هەڵمەتی گەورەی سوپای یەمەن بۆ پاڵپشتی لە فەلەستین بەکۆدەنگی و هاوهەڵوێستیی هەموو دەم و دەزگاکانی وڵات بریتی لە؛ گەل، رێبەران و دامەزراوە سەربازی و ئاسایشییەکان خەریکە ئەنجام دەگرێ.

ئەو ئەندامەی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن هەروەها وتی: ئەو هەڵوێستەی گەلی یەمەن بۆ پاڵپشتی لە فەلەستین هەتا سەرکەوتنی فەلەستین و لەناوچوونی رژیمی زایۆنی بەردەوامەو ئۆپەراسیۆن لە دەریای سور، تەنیا بە کۆتایی هاتنی دەسدرێژکاریی بۆسەر غەززەو هەڵوەشانی گەمارۆکەی، رادەگیردرێ.

ئەو کاربەدەستە یەمەنییە وتیشی: هەڵمەتی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە دەریای سور و بابولمەندەب ، جێی مەترسیی نیە بۆ ئاسایشی دەریاگەڕی و تیجارەتی نێونەتەوەیی و تەنیا هەڕەشە لەوبارەوە، ئامادەبوونی سەربازیی نایاسایی و پێچەوانەی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکاو ئینگلیزە.

لەلایەکی دیکەوە، کەناڵی ئەلمەیادین بەگێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاند، ئەو کەشتییە ئینگلیزییەی شەوی هەینی لەلایەن هێزی دەریایی یەمەنەوە کرایە ئامانج، هەڵگری سووتەمەنی بوو بۆ بۆمب هاوێژەکانی رژیمی زایۆنیستی و بەرەو سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین بەڕێوەبوو نەک یونان.

سەرپەیڤ