کانونی دوھەم 28, 2024 12:50 Asia/Tehran

یاریدەری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: ئەگەر تەلاویڤ، پەلامارەکانی پەرە پێ بدات، قۆناخی چوارەمی بڕی مووشەکەکان بەهێز و توانایەکی کاریگەرتر پەرەپێ دەدەین.

"شێخ نەعیم قاسم" پێی داگرت: ئەگەر رژیمی زایۆنیستی، ئاستی پەلامارەکانی بۆسەر لوبنان پەرە پێ بدات، ئێمە بە پەرەپیدانی بڕی چوارەمی مووشەکەکان و بەتوانای کاریگەری هێزەکانمان وەڵام دەدەینەوەو تەلاویڤ دەزانێ کە چی دەڵێن.

ئەو کاربەدەستە باڵایەی حیزبوڵڵای لوبنان هەروەها وتی: هەرچەشنە دیالۆگێکی سیاسی لەبارەی بەرەی باشوری بۆ دوای کۆتایی شەڕ لە غەززە، دوادەخرێ.

ناوبراو وتیشی: درێژە دەدەین بە بەرەوڕووبوونەوەی رژیمی زایۆنیستی و چالاکی لە ناوخۆی لوبناندا بۆ یارمەتیدانی خەڵک.

لەلایەکی دیکەوە، حیزبوڵڵای لوبنان لە تازەترین هەڵمەتی خۆیدا دژ بە سیستەمە سیخوڕییەکانی رژیمی زایۆنی، پەردەی لادا لە توانای مووشەکیی تازەی خۆی .

میدیاکانی سەربە هێزە خۆراگرەکانی لوبنان لە گرتەڤیدیۆیەکدا ڕایانگەیاند، ئەو هیزانە، پەردەیان لاداوە لە مووشەکە تازەکانیان.

حیزبوڵڵای لوبنان رۆژی رابردوو بە کەڵک وەرگرتن لەو مووشەکانە، سیستەمە شۆڤارییە پێشکەوتووەکانی رژیمی زایۆنیستی لە ناوچەی "جل الاعلام" کردە ئامانج.

سەرپەیڤ