کانونی دوھەم 29, 2024 08:00 Asia/Tehran

ژێدەرە هەواڵییەکانی سەر بە ڕژێمی زایۆنی شەوی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە لە باشووری لوبنانەوە بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر ناوچەی "جەلیل عولیا" لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو.

بە پێی ڕاپۆرتی ژێدەرە هەواڵییەکان؛ حیزبوڵڵای لوبنان لانیکەم دە مووشەکی تەقاندووە بەرەو  "جەلیل عولیا"  و دەنگی تەقینەوەی هەژێنەر لەم ناوچەیەدا بیستراوە. 

حیزبوڵڵای لوبنان شەوی ڕابردوو دەستی دایە بڵاو کردنەوە وێنە و گرتەی هێرشەکەی بۆ سەر بنکەی سەربازیی سوپای ڕژێمی زایۆنی  و ڕایگەیاند کە سەربازخانەی «معالیه گولان- عرعر»ی پێکاوە. حیزبوڵلا وتیشی کە ئەم سەربازخانەیەی بە مووشەکی "فەلەقی ١" کوتاوە.

ئەم پەلامارە چەن کاتژمێر دوای ئەو هێرشەی بوو کە ئێوارە ڕۆژی شەممە خۆڕاگریی لوبنان بە مووشەکی "فەلەقی ١" کردیە سەر بنکەی فەرماندەرێتیی هێزی داگیرکەری زایۆنی لە بارەگای "زەبدین" کە لە مەزرا داگیرکراوەکانی شەبعا هەڵکەوتووە. ئەم پەلامارەش زەبری قورسی لە زایۆنییەکان دا.

حیزبوڵڵای لوبنان هەروەگه لە بەیاننامەیەکەدا ڕایگەیاندووە کە بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی دوژمنی زایۆنی لە دەڤەری بنکەی شوومیرا مووشەکباران کردووە و زەبری قورسی لە داگیرکەران داوە.

لە بەیاننامەکەی حیزبوڵڵادا هەروەها جەخت کراوە کە کەرەستەی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنی لە دەڤەری بنکەی "ناقوورە"ی پێکاوە  و ژمارێک ئەفسەر و سەربازی ڕژێمی داگیرکەر ڕاستەوخۆ کراونەتە ئامانج. تا ئێستا دەیان هەزار زایۆنی لە ترسی پەلامارەکانی خۆڕاگری شارۆچکەکانی نزیکی سنووری لوبنانیان بەجێهێشتووە. 

سەرپەیڤ