سوپای یەمەن هێرش بۆسەر کەشتیی هیزی دەریایی ئەمریکا لە کەنداوی عەدەنی پشت ڕاست کردەوە
وتەبێژی سوپای یەمەن، هێرشی مووشەکیی هێزی دەریایی ئەو وڵاتە بۆسەر کەشییەکی هێزی دەریایی ئەمریکا لە کەنداوی عەدەنی پشت ڕاست کردەوە.
"یەحیا سەریع" وتەبێژی سوپای یەمەن بەئاماژە بەوەی کە ئەو کەشتییە داکۆکیی لۆجستی دەکرد لە هێزە ئەمریکییەکان، وتی: هێرشکرانەسەری، "لەپێناو بەرەڤانیی لە یەمەن و بۆ پاڵپشتیی لە خەڵکی فەلەستین ئەنجامی گرت".
وتەبێژی سوپای یەمەن پێی داگرت، سوپای یەمەن هەروا درێژە دەدا بە ڕێگرتن لە هاتووچۆی کەشتییەکانی رژیمی زایۆنی یان ئەو کەشتیانەی بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەچن.
سەرچاوە هەواڵییەکان رۆژی ڕابردوو، ڕایانگەیاند، ناوەندی سەرکردایەتی ناوەندیی سوپای ئەمریکا(سنتکام)، هەڵمەتی مووشەکیی سوپای یەمەن بۆسەر کەشتییەک لە دەریای سوری پشت ڕاست کردەوە.
سەرکردایەتی هێزە ئەمریکییەکان لەناوچەش ناسراو بە سنتکام لە بەیاننامەکەیدا لەوبارەوە ڕایگەیاند کە سوپای یەمەن، کەشتییەکی بە ئاڵای دورگەکانی مارشال لە دەریای عەدەن بە مووشەکی بالستیک پێکا .
"محەممەد ئەلبەخیتی" ئەندامی پلەبەرزی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنیش وتی: هەڵمەتی سەربازیی هێزە یەمەنییەکان بەدژ رژیمی زایۆنیستی هەتا وەستاندنی دەسدرێژکاریی بۆسەر کەرتی غەززە بەردەوام دەبێ و کەشتییە جەنگی و تیجارییەکانی ئەمریکا وئینگلیز، ئامانجی ڕەوای سەربازین.