شوبات 01, 2024 13:30 Asia/Tehran

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وێڕای ئاماژە بە کردنەئامانجی کۆپاپۆڕێکی سەربازی ئەمریکا لەنێو دەریای سوور ڕاشیگەیاند کە کۆپاپۆڕە جەنگیەکانی ئەمریکا و ئینگلیزی بەشدار لە دەستدرێژکاری بۆسەر یەمەن لەلایەن هێزەکانی یەمەنەوە هێرشیان دەکرێتە سەر.

یەحیا سەریع"ی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە هێزی دەریاوانیمان چەند مووشەکی دەریایی گرتۆتە کۆپاپۆڕی سەربازی ئەمریکی "یو ئیس ئیس گریولی" لەنێو دەریای سورو سەرجەم کۆپاپۆڕە سەربازیەکانی ئەمریکاو ئینگلیز لەنێو دەریای سوورو عەرەب لە پەلامار بۆسەر وڵاتەکەمان بەشدار بوون و هەربۆیە دەکرێنە ئامانج.

یەحیا سەریع"ی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی کە بەئاراستەی مافی بەرگری ڕەوا لە وڵات و ئومەت و گەلەکەمان و پێداگری لەسەر بەردەوامی پاڵپشتی مان لە خەڵکی فەلەستین، کۆپاپۆڕێکی سەربازیەکانی ئەمریکاو ئینگلیز لەنێو دەریای سووردەکرێنە ئامانج.

ناوبراو ڕایگەیاند کە هێزەکانمان پێداگرن لەسەر بەردەوامی بەرگرتن لە هاتووچۆی کەشتی زایۆنیستی یان ئەو کەشتیانەی کە بەرو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەچن تاکاتی کۆتایی شەڕەکەی غەزەو گەمارۆی ئەو کەرتە.

هێزەکانی ئەرتەشی یەمەن بەڵینیان داوە کە تاکاتێک کە ڕژیمی زایۆنیستی پەلامارەکانی بۆسەر کەرتی غەزە ڕانەگرێ هێرش کردنە سەر کەشتیەکانی ئەو ڕژیمە یان ئەو کەشتیانەی کە لەنێو دەریای سووردا بەرو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەچن هەروا بەردەوام دەبێ.

سەرپەیڤ