هەڵمەتی دوبارەی حیزبوڵڵای لوبنان بۆسەر بنکەو پێگەکانی رژیمی زایۆنیستی
حیزبوڵڵای لوبنان، بنکەو پێگەکانی سوپای زایۆنی لە باکوری فەلەستین مووشەکباران کرد.
خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لەئاراستەی پاڵپشتیی لە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززەو خۆڕاگریی بوێرانەو ئازایانەی ئەوان، خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامی، ئەمڕۆ شوێنی گردبوونەوەی چەکدارانی زایۆنی لە تەپۆڵکەی"ئەلتەحیات"یان بە مووشەک پێکا. بەپێی ئەو بەیاننامە، مووشەکی تێگیراو، ڕاستەوخۆ ئامانجەکەی پێکاوە. سوپای رژیمی زایۆنیش ڕایگەیاند، چەند مووشەکێک گیراونەتە نزیک شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی ئەلمەنارەو کەفار یوفال لە ناوچەی ئەلجەلیل ئەلئەعلا لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو.
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی زایۆنی نشینی "المطلە" لەباکوری فەلەستین ڕایگەیاند کە هاتووچۆ لە زۆربەی شەقامەکانی ئەو شارۆچکە نامومکینە. ناوبراو وتیشی: لە دەسپێکی هەڵمەتی حیزبوڵڵا لەباکور، ١٣٠ ماڵ لە کۆی٦٥٠ماڵی ئەو شارۆچکە خەساریان پێ گەیشتووە. سوپای رژیمی زایۆنیش لە رۆژانی ڕابردوودا، ناوچە سنوریەکانی لوبنانی تۆپباران کردووە. تائێستا دەیان هەزار زایۆنی لەترسی هێرشەکانی خۆڕاگریی، شارۆچکە سنوریەکانی لوبنانیان جێهێشتووە.