پەلاماری سەرلەنوێی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر یەمەن
ئەرکانی ناوەندی چەکدارانی تیرۆریستی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا "سێنتکام" چەند وێنەیەکی لە پەلامارە نوێکەی خۆی و هاویشتنی مووشەک لەسێ کۆپاپۆپۆڕی خۆیەوە بۆسەر یەمەن"ی بڵاو کردەوە.
میدیا یەمەنیەکان ڕایانگەیاند کە ئەمریکا و ئینگلیز سێزدە جار پەلاماری حەدیدەو سەعدەو دەڤەرەکانی "ڕەئس عیسا"و "سلیف"ی یەمەنیان داوە.
فەرماندەرایەتی ناوەندی ئەمریکا سێنتکام ڕایگەیاند کەڤ ئەو مووشەکانە لە کۆپاپۆڕە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتەوە هاوێژراونە یەمەن.
وەزارەتی دەرەوەی یەمەن"یش لە ڕاگەیاندراوێک دا ئەو پەلامارانەی بۆسەر سەنعاو پارێزگەکانی حوججەو سەعدەو تعزو بەیزای شەرمەزار کردو بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتیەکان و جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان زانی.
لەو ڕاگەیاندراوەدا هەروەها وتراوە کە پەلاماری ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر یەمەن بۆ پاساودانی دڕندەکاریە جەنگیەکان و کۆمەڵکوژی لە غەزە لەلایەن دوژمنی زایۆنیستەوە بەڕێوە چووە، هەربۆیە ئێمە بەرپرسایەتی بەتەواوی بەردەوامی هەڕەشەی دەریاوانی و بازرگانی نێونەتەوەیی دەخەینە ئەستۆی ئەمریکاو ئینگلیزو بوونی نایاسایی هێزەکانی ئەو دوو وڵاتە لەنێو دەریای سوور و دەریای عەرەب"یش جۆرێک لە داگیرکەریە.