شوبات 09, 2024 14:00 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەریەکانی سەربە ڕژیمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان هەڵیکوتاوەتە سەر بنکەیەکی فەرماندەرایەتی تیپی حەوسەدو شەستو نۆی لەشکری نەوەدو یەکی ئەو ڕژیمە لە دەڤەری جەلیلی کیریات شیمۆنەو ئەفسەرێک و دوو چەکداری ئەو ڕژیمەی بریندار کردوە.

حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە بەئاراستەی پاڵپشتی لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین لە غەزە و یارمەتی دانی خۆڕاگری دلێرو قارەمانی ئەو گەلە، خەباتگێرانی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان، بنکەیەکی فەرماندەرایەتی تیپی حەوسەدو شەست و نۆی لەشکری نەوەدو یەکی ئەو ڕژیمەیان  لە دەڤەری جەلیلی کیریات شیمۆنە بەچەکی شیاو کردۆتە ئامانج.

ڕادیۆی ڕژیمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە لەئاکامی ئەو هێرشەدا، ئەفسەرێک و دوو چەکداری ڕژیمەکەیان بریندار بوون. 

حیزبوڵڵای لوبنان پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دیسانەوە بەمووشەک هێرشی کردۆتە سەربنکەی سەربازی برانیت لە باکووری فەلەستینی داگیرکراوو زیانێکی مسۆگەری لە داگیرکەرانی زایۆنیست وەشاندوە.

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان هاوکات دوو مووشەکیشی گرتۆتە شارۆچکەی مەتەڵە لە ئەلجەلیل و ناوندی کۆبوونەوەی چەکدارانی زایۆنیستیشی لە کێڵگە داگیرکراوەکانی شەبعا پێکاوە.

سەرپەیڤ