شوبات 10, 2024 10:30 Asia/Tehran

سەرۆکی شاندی وتوێژکاری سەنعا ڕایگەیاند کە شاندێکی یەمەنی لەگەڵ سەرۆکانی سعودیایی چاوپێکەوتنی کردوە.

محمد عەبدولسەلامی سەرۆکی شاندی وتوێژکاری سەنعا ڕایگەیاند کە شاندێکی سەنعایی لەگەڵ سەرۆکانی سعودیایی چاوپێکەوتنی کردوەو گرینگترین بەربەستەکانی سەرڕێگەی پرۆسەی ئاشتی ئەو قەیرانەکەی یەمەنیان تێپەڕاند.ئەو کاربەدەستە یەمەنیە لە وتووێژێک دا وتی گەڵاڵەی ڕێگە چارەسەرەکە بۆ وەلانانی هەموو نیگەرانیەکانی دوولایەنە.

شاندی سەنعایی پێداگری کرد لەسەر پێویستی چارەسەری دۆسیەیی مرۆیی کە ئەو دۆسیە بریتی لە کردنەوەی بازگەو بەندەرو جادەکانەو ئەو پرسەش ڕۆڵ دەگێڕێ لەسەر دۆسیەکانی دیکە بۆوێنە دۆسیەی وتووێژی ڕامیاری.پرۆسەی ئاشتی نێوان ئەنساروڵڵای یەمەن و سعودیا ئاگربڕ لە تەواوی یەمەن و کردنەوەی سەرجەم بازگە زەمینی و ئاسمانی و دەریایەکان و تێکەڵکردنی بانکی ناوەندی و گۆڕینەوەی دیلەکان لەخۆ دەگرێ.

عەبدولسەلام وتی هەڵوێستی زۆربەی وڵاتان پاراستنی کەشتیەکانیان و بەرگرتنە لە هێرشکردنە سەریان بەڵام هێرشەکانی ئێمە لەنێو دەریای سوور تاکۆتایی دەستدرێژکاری سەر کەرتی غەزە هەروا بەردەوام دەبێ، چونکە هەڵوێستمان بەەئاراستەی لایەنگری لە خەڵکی زۆرلێکراوی فەلەستین نەگۆڕەو بێتوو گەمارۆی فەلەستین کۆتایی پێ بێ هەڵمەتەکانی ئێمەش تەواو دەبێ.پرۆسەی ئاشتی لە یەمەن لەسەر ڕێبازێکی شیاوەو هەڵمەتی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش لەنێو دەریای سوور جیا نیە لە پرۆسەی ئاشتی.

سەرپەیڤ