شوبات 10, 2024 11:30 Asia/Tehran

وەزیرانی دەرەوەی پێنج وڵاتی عەرەبی لە کۆبوونەوەکەی ڕیاز دا پێداگریان کرد لەسەر پێویستی یەگجار زۆری کۆتایی هێنان بە شەڕەکەی غەزەو جێگیرکردنی ئاگربڕ.

لەو کۆبوونەوەدا کە لە ڕیاز بەڕیوە چوو، وەزیرانی دەرەوەی سعودیاو قەتەرو ئیمارات و میسرو ئۆردۆن هاوڕی لەگەڵ حسین شێخ"ی سکرتێری کومیتەی بەڕیوەبەری ڕێکخراوی ڕزگاریدەری فەلەستین بەشدار بوون.

وەزیرانی دەرەوەی پێنج وڵاتی عەرەبی لە کۆبوونەوە ڕاوێژکاریەکەیان دا خوازیاری لابردنی سەرجەمی ئەو بەربەستانە بوون کە دەبێتە هۆی چوونی یارمەتی مرۆیی بۆ کەرتی غەزە.

بەسداربوانی ئەو کۆبوونەوە هاوکات پاڵپشتی خۆشیان لە ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرتەوازە فەلەستینیەکان واتە ئانڕوا راگەیاندو داوایان لەسەرجەم لایەنگرەکانی کرد کە ئەرکی خۆیان لەهەمبەر ئاوارەکان بەڕێوە بەرن.

ڕژیمی زایۆنیستی لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە بەپاڵپشتی هەمەلایەنەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەستی داوەتە قەڵاچۆیەکی بەربڵاو لە لێواری ڕۆژئاواو کەرتی غەزە بەدژی خەڵکی بێ تاوان و زۆرلێکراوی فەلەستین و بێدەنگەی کۆمەڵگەی جیهانی و بنیاتە مافی مرۆیەکان لەهەمبەر ئەو دڕندەکاریانەش بۆتەهۆی بەردەوامی قەڵاچۆی ژن و منداڵ لەلایەن ماشینی شەڕی ئەو ڕژیمە ناڕەوایەوە.

سەرپەیڤ