حیزبوڵڵای لوبنان جبەخانەی سیخوڕی رژیمی زایونیستی کردە ئامانج
حیزبوڵڵای لوبنان ئامێرو جبەخانەی سیخوڕی رژیمی زایونیستی لە بنکەی سەربازی دۆڤیۆی کردە ئامانج.
حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە بەئاراستەی پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەزە و خۆڕاگری قارەمانانەو دلێرانەیان، خەباتگێڕانی خۆڕاگری ئیسلامی لەکاتژومێر سێ و یازدە خولەکی ئەمڕۆ بەکاتی خۆجێیی ئامێرو جبەخانەی سیخوڕی رژیمی زایونیستی لە بنکەی سەربازی دۆڤیۆیان کردۆتە ئامانج.
بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە ئامێرو جبەخانەی ئەو ناوەندە سیخوڕیەی رژیمی زایونیستی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەلایەن حیزبوڵڵای لوبنانەوە کرایە ئامانج.
تۆپخانەی ڕژیمی زایۆنیستی ئەمڕۆ هەینی دەڤەری زهووری دەوری شارۆچکەی کەفەرکەلای باشووری لوبنانی کردە ئامانج.
حیزبوڵڵای لوبنان لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو و لەدوای دڕندەکاریە سامناکەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە کەرتی غەزە و لەخوێن گەوزاندنی ژومارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی فەلەستین لەو شارە بنکە سەربازیەکانی ئەو ڕژیمەی لە باکووری خاکی داگیرکراو کردۆتە ئامانج.
ئەو بابەت و پرسەی کە بۆتە هۆی ترس و سامی شارۆچکەنشینە زایۆنیستەکان لەو ناوچانە.