شوبات 11, 2024 11:00 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە "بەیروت" چاوی کەوت بە ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و لەبارەی تازەترین گۆڕانکارییە سیاسی و ئاسایشییەکانی ناوچە ڕاوێژی کرد.

سەرلەبەیانی شەممە ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران چاویان بەیەک کەوت کە لەو دیدارەدا، دواگۆڕانکارییە سیاسی وئاسایشییەکانی ناوچە بەتایبە گۆڕانکارییەکانی کەرتی غەززە، باشوری لوبنان و بەرەکانی دیکەی خۆڕاگریی، خرایەبەر باس و لێکدانەوەو هەروەها وتووێژیشیان کرد لەبارەی بارودۆخی لوبنان.

"موجتەبا ئەمانی" باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیروتیش ئامادەی ئەو چاوپێکەوتنە بوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ "نەجیب میقاتی" سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان دیدار و وتووێژی کرد.

"حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان" لە درێژەی چاوپێکەوتنەکانی لە لوبنان، ئەمڕۆ هەروەها لەگەڵ سەرۆکانی تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستینیش لە بەیرووت دیداری کرد.

سەرپەیڤ