شوبات 12, 2024 08:00 Asia/Tehran

«محمد علی الحوثی» ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی ئەنساروڵلای یەمەن شەوی رابردوو پێی داگرت کە وشدار دەدەین بە دوژمنی زایۆنی هەر چەشنە پەلاماردانی ڕەفەح یان تووندتر کردنی جم و جۆڵی سەربازییان لە غەززە، ئێمە زیاتر پاڵ پێوە دەنێت بۆ پەرەپێدانی هەڵمەتەکانمان دژ بەم ڕژێمە.

ئەلحوسی وتی: ئێمە بە ڕژێمی زایۆنی ڕادەگەیەنین کە تا ئەوکاتەی ئێش و ئازاری مرۆیی لە غەززە بەردەوامە و دانیشتوانی ئەم کەرتە لە ژێر هەڕەشەی ژینۆساید و کۆمەڵکوژیی ئەم کەرتەدان، هەڵمەتەکەی ئێمە بە پێی رەوشی مەیدانی و هەروەها فەرمانەکانی "عبدالملک الحوثی" رهبر انصاراللە بەربڵاوتر دەبێ. پێشتریش کۆمکاری عەرەب و وڵاتانی عەرەبی لەوان عەرەبستان، ئۆردۆن، میسر، ئیمارات و قەتەر وشداریان دابوو لە حاند دواهاتە نالەبارەکانی ئەم کردەوەی زایۆنییەکان لە ڕەفەح.

وشدارەکەی ئەلحوسی لەدوای ئەوەیە کە سوپای یەمەن لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگریی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە دەستی دایە هێرش کردنە سەر چەندین گەمیی زایۆنی لە دەریای سوور و گەرووی بابولمەندەب. هێزەکانی سوپای یەمەن خۆیان بەڵێنمەند کردووە بەوەی تا ئەو کاتەی ڕژێمی ئیسراییل بەردەوام بێ لە پەلاماردانی غەززە، هێرش کردنەسەر گەمییەکانی ئەم ڕژێمە و یان هەر گەمییەک کە لە دەریای سوورەوە بەرەو فەلەستینی داگیرکراو دەڕوات، بەردەوام دەبێ. هێزی یەمەنی جەختیان کردووە لەسەر ئەوەی کە گەمیوانی لە کەنداوی عەدەن و دەریای سوور بۆ گەمییەکانی تر ئازاد و بێ کێشەیە و ئەو گەمییانە لە ئەهوەنی و ئارامییەکی تەواودا کار و چالاکیان بەڕێوە دەبەن.

سەرپەیڤ