شوبات 13, 2024 12:00 Asia/Tehran

هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، کەشتیی ئەمریکیی"ستار ئایریس"یان لە دەریای سور، کردۆتە ئامانج.

"یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا پێی داگرت؛ لە ئاراستەی پاڵپشتیی لە گەلی فەلەستین ولە چوارچێوەی وەڵامدانەوە بە تاوانکارییەکانی ئەمریکاو ئینگلیز دژ بە یەمەن، کەشتیی ئەمریکیی"ستار ئایریس"مان لەدەریای سور، مووشەکباران کردو مووشەکەکانمان ڕاستەوخۆ و بەوردیی، ئامانجەکەیان پێکا.

ڕێکخراوی ئاسایشی دەریایی ئینگلیز ڕایگەیاند، کەشتیەکی بارهەڵگر لە نزیک بەندەری "المخا" لە دەریای سور، بە دوو مووشەک کرایە ئامانج.

لە بەیاننامەی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەندا هاتووە، هەتا وەستانی دەسدرێژکارییەکان بۆسەر غەززەو کۆتایی گەمارۆدرانی، درێژە دەدەین بە پێشگرتن بە هاتووچۆی کەشتیەکانی رژیمی زایۆنیستی و ئەو کەشتیانەی بەرەو بەندەرەکانی سەرزەوینە داگیرکراوەکان دەچن.

هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها جەختیان کردووە، بۆ پاڵپشتیی لە خەڵکی غەززەو وەڵامدانەوە بە دەسدرێژکارییەکانی ئەمریکاو ئینگلیز بەدژی یەمەن، هەڵمەتەکانیان لەدەریای سور و دەریای عەرەب پەرە پێ دەدەن.

سەرپەیڤ