سەنعا: ژماری کەشتیە ئیسرائیلیەکان لە دەریای سوردا، سفرە
شوبات 15, 2024 12:30 Asia/Tehran
وتەبێژی دەوڵەتی سەنعا رایگەیاند: ئەمریکاو ئینگلیز رەوشی دەریای سوریان کردۆتە رەوشێکی سەربازی و لەپێناو پاراستنی کەشتییەکانی رژیمی زایۆنی، هەڕەشە لە گەمییەوانیی جیهانی دەکەن.
"سەیفوڵڵا شامی" وتەبێژی دەوڵەتی سەنعا وتی: کۆی بۆردومان و مووشەکبارانی ئەمریکی و ئینگلیزی بۆسەر یەمەن، دەگاتە ٤٠٣ جار هەڵمەتی مووشەکی کە ٢٠٣ جاری، هێرشی ئاسمانیی لەخۆ دەگرێ.
وتەبێژی دەوڵەتی سەنعا وتیشی: یەمەن هاتنی ٩٩ جۆر کاڵای ئەمریکی و کۆمپانیاکانی لایەنگری رژیمی تاوانکاری زایۆنی قەدەغە کرد.
شامی هەروەها ڕایگەیاند: خەریکی ئامادەکردنی ڕەشنووسێکی یاسایین بۆ پێڕستی ناوی دامەزراوەو وڵاتانی دژبەری کۆماری یەمەن.