شوبات 17, 2024 12:30 Asia/Tehran

خەڵکی"سەعدە"ی یەمەن ئەم حەفتەش بەدروشمی"هەتا سەرکەوتن لەتەنیشت جەماوەری غەززە ڕاوەستاوین" هاتنەسەر شەقامەکان و هاودەنگیی و هاوهەڵوێستیی دوبارەیان لەگەڵ گەلی فەلەستیندا راگەیاند.

لەو ڕێپیوانەدا، شارومەندانی یەمەنی بەدانی دروشمی دژە زایۆنی و دژە ئەمریکی، پاڵپشتی خۆیان لە گەلی فەلەستین هەتا سەرکەوتن لە غەززە، ڕاگەیاند.

شارومەندانی یەمەنی بەدەرکردنی بەیاننامەیەک، داکۆکی خۆیان لە گەلی فەلەستین راگەیاند وداوایان لە گەلانی عەرەب، موسڵمان و هەموو ئازادیخوازانی جیهان کرد بۆ وەستاندنی دەسدرێژکاریی زایۆنییەکان بۆسەر رەفەح، هەنگاو بنێن.

لە بەیاننامەی ئەمڕۆی خەڵکی یەمەندا هاتووە؛ داوا لە خەڵکانی عەەب، موسڵمان و هەموو ئازادیخوازانی جیهان دەکەین، کاڵای ئەمریکی و ئیسرائیلی و کۆمپانیاکانی لایەنگریان، بایکۆت بکەن.

لەکاتێکدا کە ئەمڕۆ ڕێپێوانێکی بەربڵاو بۆ پاڵپشتی لە غەززەو فەلەستین بەڕێوە چو، "محەممەد عەلی حوسی" ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن وتی: " شەڕی راستەوخۆی ئێمە، پێشکەوتنێکە لەهەمبەر هەموو دەسدرێژکارییە ئەمریکی-ئینگلیزییەکان کە لەگەڵیدا بەرەوڕووین."

محەممەدعەلی حوسی پێی داگرت: بە ئەمریکییەکان دەڵێین کە لەناخی هەموو وارەکان و لەنێو پەلامار و گەمارۆکان، پاڵەوانانی یەمەن سەربەرز دەبن.

وتیشی: داوا لە ئوممەتی عەرەب دەکەین، دەرکەون، خۆپێشاندان بکەن و درێژە بدەن بە گوشارخستنەسەر دوژمنی ملهوڕ هەتا وەستاندنی دەسدرێژکارییەکان.

حوسی پێی داگرت: دەریای سور، ئیدی سەیرانگایەک بۆ گەشت و گێڵ و رابواردنی ئەمریکییەکان نیە.

سەرپەیڤ