شوبات 18, 2024 12:30 Asia/Tehran

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە هەڵمەتێکی سەرکەوتووانەیان بەدژ ئینگلیز لە ئاوەکانی دەریای سوردا ئەنجام دا.

سەرتیپ "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەو وڵاتە هەڵمەتێکی سەرکەوتووانەیان بەدژ نەوتهەڵگری "پۆلوکس"ی ئینگلیز لە ئاوەکانی دەریای سور، ئەنجام داوە.

ناوبراو وتی کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ئەو هەڵمەتەیان بۆ پاڵپشتیی لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین لە غەززە لەهەمبەر تاوانکارییەکانی رژیمی ئیسرائیل لەو ناوچەدا ئەنجام داوە.

سەرتیپ یەحیا سەریع وتی کە لەو هەڵمەتەدا چەندمووشەک گیراوەتە نەوتهەڵگری باسکراوی ئینگلیزی و مووشەکەکان راستەوخۆ ئامانجەکەیان پێکاوە. ناوبراو پێی داگرت؛ ئەو هەڵمەتانە بەدژ کەشتیەکانی رژیمی ئیسرائیل و ئەو کەشتیانەی بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەچن، هەتا کاتی وەستانی پەلامارەکان بەدژ کەرتی غەززەو هەڵوەشانی گەمارۆی ئەو ناوچەیە، بەردەوام دەبێ.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها پێی داگرت، هێزەکانی ئەو وڵاتە قەت لە جێبەجێ کردن و پەرەپێدانی هەڵمەتەکانی بەدژ رژیمی ئیسرائیل ولایەنگرانیان ، لەپاڵپشتییکردنی گەلی فەلەستین و یەمەن، بەگومان نابن و ئەو هەڵمەتە درێژەی دەبێ.

سەرپەیڤ