شوبات 19, 2024 08:30 Asia/Tehran

علی القحوم ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن شەوی ڕابردوو وشداری دا بە ئەمریکا و ئینگلیز لە حاند تەشەنە سەندنی بازنەی شەڕ و پێکدادانەکان.

علی القحوم وتی: سوور وپێداگر بوونی ئەمریکا، ئینگلیز و ڕژێمی ئیسراییل لەسەر بەردەوام بوونی دەسدرێژکاری، تەشەنەی شەڕ و پێکدادان و بەربڵاوبوونی بازنەی تووند و تیژی لە ناوچەکەی بەدواوە دەبێ. لەلایەکی دیکەوە پاش ئەوەی ئەمریکا، ئەنساروڵڵای یەمەنی خستە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە، وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن لە کاردانەوە بەو جەنایەتەی ئەمریکا ڕایگەیاند بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا بزاڤێکی جەماوەری و بەرگریکاری خەڵکی یەمەنە و ئەوە واشینگتۆن و کردەوەکانی دژ بە وڵاتانە کە تیرۆریستییە.

وەزارەتی دەرەوەی یەمەن پێی داگرتووە کە دانانی ناوی ئەنساروڵڵا لە لیستی  ئەمریکایی گرووپە تیرۆریستییەکان، هەنگاوێکی نایاساییە کە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەمریکا پێگەی لای زۆربەی وڵاتانی جیهان دابەزێ. 

سەرپەیڤ