شوبات 19, 2024 14:29 Asia/Tehran
  • دانپیدانان بە ئەشکەنجەی یەخسرانی خۆڕاگری لەبەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی

سەرچاوە عیبریەکان هەواڵیان دالە ئەشکەنجەی هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە بەندیخانەکانی ئەم ڕژێمە ودانیان نا بەوەدا کە ئەوان لەشوینێکی زۆربچوک کە بەڕادەی پێویستیش خۆڕاکیان پێ نادەن ڕائەگرن

.کەناڵی سێزدەی عیبری لە ڕاپۆرتێکدا لە بارەی دۆخی یەخسیرانی فەلەستینی وتی: هێزەبلیمەتەکانی ئەندامی گوردانەکانی قسام سەربە بزوتنەوەی حەماس کە لە پەلامارەکانی دوای باهۆزی ئەقسا یەخسیر کراون ، لەدۆخێکی زۆردژوارلە بەندیخانەکانی ئیسرائیل دان ، ئەوان لە دۆخی سەرماوسوڵە داهیچ جۆرە تیفاقێکیان نیە  هەتا خۆیان گەرم  بکەنەوە وبەهۆی بچوک بوونی زیندانەکەیان کاتێکیش کە لەسەرعەرزدانیشتوون دەبێ سەری خۆیان دانوینن . هەربەپێی ئەم ڕاپۆرە زیندانبانەکان بەشێوەی ڕۆژانە گۆرانی گەلێک بە زمانی عێبری وبەدەنگی بەرز وزۆرناخۆش لەوزیندانانە کە پڕە لە یەخسیر ،بڵاو دەکەنەوە. لەوڕاپۆرتە داهاتووەکە: هەرجارکە زیندانبانەکان بۆ پشکنینی زیندانەکان دەڕوون ،سگەکانی پۆلیسیش لەگەڵ خۆیان دەبەن .هێشتا کاربەدەستانی زایۆنی هیچ لێکدانەوەیەکیان لە بارەی ئەم ڕاپۆرتەی کەناڵی سێزدە لە دۆخی یەخسیرانی فەلەستینی بە دەستەوە نەداوە.کاربەدەستانی زایۆنی بانگەشە دەکەن لە پەلامارەکانی دوای باهۆزی ئەقسا هەزاران هێزی خۆڕاگری لە بلیمەتان ونۆخبەکانی گوردانەکانی قسان یان یەخسیر کردووە.  

 

 

 

سەرپەیڤ