شوبات 20, 2024 11:30 Asia/Tehran

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ڕێکار و ڕێگاچارەی کۆتایی هاتنی شەڕ و کێشە لە ناوچە و دەریای سوور، کۆتایی هاتنی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززەیە و کردەی ئەمریکا سەبارەت بە تیرۆریستی ناوبردنی بزووتنەوەی ئەنسارووڵڵای یەمەنیش نیشانەی شکستی کۆشکی سپی و ڕاگەیاندنی شەڕێکی هەمەلایەنەیە.

«علی القحوم» ئەمڕۆ لە وتووێژێکدا وتی: پاش تێکشکانی شان و شکۆی ئەمریکا و ئینگلیز لە دەریای سوور و پێداگربوونی یەمەن لە هەڵوێستەکەی خۆی سەبارەت بە پشتیوانی کردنی کەرتی غەززە و گەلی فەلەستین، ئەمریکا ناوی ئەنساروڵڵای خستە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.

ناوبراو وتیشی: ئەم کردەوەی نیشانەی پەشۆکاوی و شکستی ئەمریکا لە بەرگری کردنی ڕژێمی زایۆنی و گەمییەکانی لە دەریای سوور و نیشانەی ئاستی بانی دەسەڵات و توانای هێزی دەریایی یەمەنە.قەحوم تیشی: دانانی ناوی تیرۆریست لە سەر بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ، نیشانەی شکستهێنان، پەشۆکاوی و کۆتایی هاتنی کارتی براوە و گوشاری ئەمریکا و بەردەوام بوونی ستراتیژیی دوژمنکارانە بەرامبەر بە یەمەن و هەوڵی بێ دەسکەوت بۆ پاشەکشەپێکردنی گەلی یەمەن لە یارمەتیدانی گەلی فەلەستین و خەڵکی مەزڵوومی غەززە  و برایانی خەباتکارمان لە سەرانسەری فەلەستیندایە.

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند: ئەم کردەوەی ئەمریکا ویست و ورەی حکومەت و گەلی یەمەن بۆ دانەوەی وەڵامدانەوەی کوشندە بە دەسدرێژیی جەنایەتکارانەی ئەمریکا و ئینگلیز بەرزتر و بەهێزتر دەکات و ئێمە ئەوە بە شەڕێکی هەمەلایەنە دژ بە یەمەنی دەزانین و ئەوان باجێکی قورس دەدەنەوە لەبەر ئەو کردەوانەیان.

وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەنیش لە کاردانەوە بە تیرۆریستی راگەیاندرانی بزووتنەوەی ئەنساروڵلا لە لایەن ئەمریکاوە، رایگەیاند: ئەوە واشینگتۆن و کردەوەکانی دژ بە وڵاتانی جیهانە کە تیرۆریستییە.وەزارەتی دەرەوەی یەمەن پێی داگرت: دانانی ناوی بزووتنەوەی ئەنساروڵلا لە لیستی ئەمریکایی گرووپە تیرۆریستییەکان کردەوەیەکی نایاساییە کە دەبێتە هۆی دابەزینی پێگەی واشینگتۆن لای زۆربەی وڵاتانی جیهان.

وەزارەتی دەرەوەی یەمەن راشیگەیاندووە: واشینگتۆن دژ بە زۆرێک لە وڵاتان کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات کە دوایینیان پشتیوانی کردن لە تیرۆریزمی زایۆنییە کە ئەو پشتیوانییە هەزاران شەهید و برینداری لە غەززەدا لێکەوتۆتەوە. 

سەرپەیڤ