شوبات 21, 2024 12:30 Asia/Tehran

وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: بەردەوام بوونی پەلاماری دەسدرێژکارانەی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر یەمەن، پیشاندەری ڕادەی سووربوونیانە لە سەر پاراستنی ئیسراییل و دانی کاتی زیاتر بەم ڕژێمەیە بۆ درێژەپێدانی پەلاماری دڕندانەی بۆ سەر کەرتی غەززە بۆ پێنجەمین مانگی لەسەریەک.

محەممەد عبدوسەلام وتیشی: ئەمریکا و ئینگلیز دەبێ ئەوە بزان کە هەڵوێستی یەمەن نەک هەر ناگۆڕدرێ، بەڵکوو یەمەن تا دێ بتەوتر و بەگوڕتر دەبێ لە سەر هەڵوێستی خۆی و پەرە دەدات بە هەڵمەتەکانی دژ بە گەمیی ئیسراییلی و یان هەر گەمییەک کە بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەڕوات، هەتا ئەو کاتەی کە پەلاماردانی غەززە و گەمارۆی ئەم کەرتە کۆتایی پێ نەیەت.لەلایەکی دیکەوە یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سوپای ئەم وڵاتە لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا چوار هەڵمەتی دەریایی و ئاسمانی بەڕێوە بردووە. سەریع وتیشی: دو گەمیی ئەمریکایی بە ناوی "سی چەمپییەن" و فۆرچوونا نەیڤیس" لە کەنداوی عەدەن لە دوو هەڵمەتی سەربازییدا درانە بەر مووشەکی دەریایی. 

ناوبراو وتیشی: ئێمە سوور پێداگرین لەسەر مافی خۆمان بۆ هەڵمەتی سەربازیی زیاتر لە دەریای سوور و دەریای عەرەب لە ئاراستەی بەرگری کردن لە خەڵک و وڵاتەکەمان.

سەرپەیڤ