شوبات 22, 2024 11:00 Asia/Tehran

خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان ڕایگەیاند خەباتکارانی حیزبوڵلا مۆڵگەی سەربازانی هێزی داگیرکەریان لە نزیکی بنکەی ئەلمەرج، بنکەی ڕۆیساتولعەلەم و بنکەی زەبدین لە کێڵگە و مەزرا داگیرکراوەکانی شەبعا و سەربازخانەی زەرعەیتیان دایە بەر هێرش.

حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە ئەم پەلامارانە زەبر و زیانێکی قورسیان لە سوپای ڕژێمی زایۆنی داوە.

هاوکات سەرچاوە هەواڵییەکان باسی چەن تەقینەوەیەکیان کردووە لە ناوچەی "تەبەرییە" لە نزیکی بەرزاییەکانی جەولانی داگیرکراودا. ژمارێک لە ژێدەرەکانیش رایانگەیاندووە کە لە خاکی لوبنانەوە چەن مووشەکێک تەقێندراوە بەرەو ئامانجێکی زایۆنی لە شارۆچکەی ئەلمەتلە. حێزبوڵلا هەروەها راشیگەیاند کە ناوچەی ئەلمەتلە و مۆڵگەی هێزەکانی سوپای دوژمنی زایۆنیی لەو ناوچەی بە شێوەی ڕێک و ورد و بە چەکی شیاو پێکاوە. 

سەرپەیڤ