شوبات 22, 2024 15:00 Asia/Tehran

سەرۆکی شاندی وتووێژکاری یەمەن وتی: دەریاگەڕیی جیهانی لە دەریای سور و دەریای عەرەبی و گەرووی بابولمەندەب، هێمنەو هەموو کەشتییەکانی جیهان جگە لە کەشتییە ئیسرائیلییەکان یان ئەو کەشتیانەی بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەڕۆن، بەئاسایش و سەلامەتی تەواو هاتووچۆ دەکەن.

"محەممەد عەبدوسەلام" وتەبێژی فەرمیی ئەنساروڵڵاو سەرۆکی شاندی ووتوێژکاری یەمەن وتی: دەریاگەڕیی نێونەتەوەیی لە دەریای سور و دەریای عەرەبی و گەرووی بابولمەندەب، هێمنەو هەموو کەشتیەکانی جیهان جگە لە کەشتییە ئیسرائیلییەکان یان ئەو کەشتیانەی بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەچن، بە ئاسایش و سەلامەتیی تەواو هاتووچۆ دەکەن.

ناوبراو وتی: ئێمە، مافێکی ڕەوامان هەیە بۆ وەڵامدانەوە بە دەسدرێژکارییەکانی ئەمریکاو ئینگلیز. چەند وڵاتێکی ئوروپایی دەبوو زەخت و گوشاریان بخستایە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی دەسدرێژکارییەکانی بۆسەر کەرتی غەززە بوەستێنێ و نەکەونە ژێر کارتێکەریی بانگەشەی نەرێنیی ئەمریکا.

محەممەد عەبدوسەلام لەکۆتاییشدا گوتی: ئەگەر ئەو داکۆکییە ناڕەوایەی ئەمریکییەکان، ئینگلیزییەکان و چەند وڵاتی ئوروپایی نەبوایە، ئیسرائیل درێژەی نەدەدا بە تاوانکارییەکانی بەدژ خەڵکی فەلەستین لە غەززە.

سەرپەیڤ