هێرشی سەرلەنوێ بۆسەر "گوڵان"ی داگیرکراوی سووریا لەلایەن حیزبوڵڵاوە
میدیاکانی ڕژیمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕایانگەیاند کە حیزبوڵلا سەرلەنوێ لەباشووری لوبنانەوە هێرشێکی مووشەکی کردۆتە سەر بەرزایەکانی گوڵانی داگیرکراو.
میدیاکانی ڕژیمی زایۆنیستی هاوکات ڕاشیانگەیاندبووکە ئاژیری مەترسی هاوێژرانی مووشەک لە بەرزایەکانی گوڵان وەدەنگ هێنراوە.
حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە جگە لە پەلامارەکانی ئەمڕۆ شەوی ڕابردووش پادگانی معالیەی گوڵانیان مووشەک باران کردوەو هاوکات بنکەی جەنگی زایۆنیستەکانیشیان لە گوڵانی داگیرکراوی سووریا کردۆتە ئامانج.
حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند لەوڵامی دەستدرێژکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی و پەلاماردانی گوندو خانووبەرەی خەڵکی سڤیل بۆوێنە پەلاماردانی "کەفەررمان" بنکەی جەنگی یواو"یان بە کاتوێشا کوتاوەو پشت ڕاستیشی کردۆتەوە کە بنکەی کیلع"یشی کردۆتە ئامانج کە بەوردی و بەشێوەی ڕاستەوخۆ پێکراوە.
هەرلەهەمان کاتدا حیزبوڵڵا ڕایگەیاندوە کە لەدوای هەڵکوتانە سەر بنکەی جەنگی سماقەو تیپی حەوسەدو شەستو نۆی ئەو ڕژیمە بە دوو مووشەکی برکان مۆڵگەی برکەڕیشا"شیان داوەتە بەرهێرش.