شوبات 26, 2024 15:00 Asia/Tehran

حەسەن فەزلوڵڵا ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان وتی: ئێمە هیچ قسەیەکمان لەگەڵ دوژمنی زایۆنی نییە، بە زمانی چەک و زۆر نەبێ.

فەزلوڵڵا وتیشی: خۆڕاگری لە باکوری ڕووباری لیتانی و لە باشوریدا و لە هەرجێگایەکی دیکە کە بێ و لە سنوورەکاندا دەمێنێتەوە و هیچ لایەنێک ناتوانێ خۆڕاگری ناچار بە پاشەکشە بکات، خۆڕاگری هەر هەمیشە سەرکەوتوو بووە و گەلی ئەمەگداری لوبنان، سوور و پێداگرە لەسەر مافی خۆی بۆ خۆڕاگری و بەرخۆدان.

حیزبوڵلای لوبنان لە ماوەی چەن مانگی رابردوودا ، دوابەدوای جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و ژینۆسایدکرانی فەلەستینییەکانی ئەم ناوچەیە، دەستی داوەتە کوتانی بنکە و بارەگاکانی هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراودا. مەسەلەیەک کە بۆتە هۆی ترس و تۆقانی زایۆنییە شارۆچکەنشینەکانی ئەم ناوچەیە. تائێستا دەیان هەزار شارۆچکەنشینی زایۆنی لە ترسی هێرشەکانی خۆڕاگری، شار و شارۆچکەکانی نزیکی سنوورەکانی لوبنانیان چۆڵ کردووە. تا ئێستایش نوێنەرانێک لە وڵاتانی جۆراوجۆرەوە بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەت و خۆڕاگریی لوبنان لەبارەی پاشگەزبوونەوە و دوورخرانەوەی هێزەکانی خۆڕاگری لە سنوورەکانی باشووری لوبنان خۆیان گەیاندۆتە بەیرووت، بەڵام هیچ دەسکەوتێکیان لەم بارەوە نەبووە. 

سەرپەیڤ