هێرشی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر هەشت بنکە و بارەگای سوپای ڕژێمی زایۆنی
حیزبوڵلای لوبنان باسی هێرش کردنە سەر هەشت بنکە و مۆڵگەی سوپای ئیسراییلی کرد لە نزیکی سنوورەکانی باشووری لوبناندا.
حیزبوڵلای لابنان یەکشەممە لە بەیاننامەکەی دا ڕایگەیاند؛ هێزەکانی خۆڕاگری لە هەڵمەتێکدا بۆ سەر بەشی ڕۆژهەڵاتی باشووری لوبنان، بنکەکانی "العاصی"، "رویسات العلم" لە مەزراکانی شەبعا و تانکێکی "مێرکاوا"ی ڕژێمی زایۆنی لە بنکەی "المطله"ـیان کوتا کە زەبر و زیانی قورسی دراوی و گیانی زۆریشی لە سوپای ڕژێمی جەنایەتکاری ئیسراییل دا.
لە بەیاننامەکەی حیزبوڵلای لوبناندا هاتووە، هێزەکانی خۆڕاگری هەروەها بنکەی داگیرکەرانی زایۆنییان لە ناوچەی "تله الکوبرا"، "رامیا" و "رویسات العلم" دایە بەر هێرش. هێزەکانی خۆڕاگری مۆڵگەی سەربازانی ئیسراییلیان لە قەڵای "هونین" و گردی "التحیات"ـیش مووشەکباران کرد. لە بەیاننامەکەی حیزبوڵلادا هاتووە، لە ئاراستەی پاڵپشتی کردنی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە و خۆڕاگریی بوێرانە و جوامێرانەیان، خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامی، مۆڵگەی هێزی سەربازیی دوژمنیان لە سەربازخانەی "رامیم" پێکا.حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند کە لە هەڵمەتێکی دیکەدا سەربازخانەی "زەبدین"ی لە مەزرا داگیرکراوەکانی شەبعا بە دوو مووشەکی فەلەقی یەک داوەتە بەر هێرش و ئەم دوو مووشەکە راستەوخۆ ئامانجەکەیان پێکاوە.