شوبات 28, 2024 09:00 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەریەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە حیزبوڵڵای لوبنان بەدەیان مووشەک هەڵیکوتاوەتە سەر بنکەی زایۆنیستەکان لە باکووری خاکی داگیرکراوو.

کەناڵی مەیادین ڕایگەیاند کە زۆرتر لە چل مووشەک لە لوبنانەوە هاوێژراونە دەڤەری جەلیلی سەرووی باکووری خاکی فەلەستینی داگیرکراوو میدیا عیبریەکانیش ڕایانگەیاندوە کە ئاژیری مەترسی لەو ناوچانە وەدەنگ هاتوە.

میدیاکانی ڕژیمی زایۆنیستی لەو پەیوەندیەدا ڕایانگەیاندوە کە لەو هەڵمەتەدا ناوچەی مێرۆن و بنکە ستراتیژیکەکەی کراونە ئامانج و ئەوە چەندەمین جارە کە ئەو ئەو بنکە لەلایەن حیزبوڵڵاوە دەکرێتە ئامانج.

حیزبوڵڵای لوبنانیش لە چەند ڕاگەیاندراودا ڕایگەیاندوە کە خەباتگێرانی خۆڕاگری ئیسلامی بنکەی کۆنتڕۆڵی ئاسمانی مرون هەڵکەوتوو لە جەبەل جیرمەق"یان بەهۆی چەند مووشەکێکەوە کوتاوەو بەشێوەی ڕاستەوخۆ پێکاویانە.

خۆڕاگری لوبنان هەر لە دەسپێکی هەڵمەتەکەی باهۆزی ئەقساوە بەئاراستەی پاڵپستی لە خەڵکی فەلەستین و خۆڕاگری شاڕۆچکەکانی هاوسنوور لەگەڵ لوبنانیان کردوونە ئامانج.

بنکەی مرون لەبواری ڕێکخستن و هاودەنگی و کارگێریەوە بۆ پەلاماردانی سووریەو لوبنان و تورکیاو قیبرێس و ڕۆژهەڵاتی دەریای مەدیتەرانە چالاک کراوەو بنکەیەکی سەرەکی پاڕازیتی ئیلیکترۆنیکیشە لە جیهان دا ژومارەیەکی بەرچاو ئەفسەرو سەربازی لێهاتووی زایۆنیستی تێدا جێگیرن.

سەرپەیڤ