شوبات 28, 2024 13:00 Asia/Tehran

وتەبێژی ئەنساروڵای یەمەن پێیداگرت هەڵمەتی سوپای یەمەن دژ بە گەمییە ئیسراییلییەکان تەنیا ئەو کاتەی ڕادەگیردرێ کە شەڕی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە ڕاگیردرێ.

"محەممەد عەبدوسەلام" ڕایگەیاند: هەڵمەتەکانی سوپای یەمەن دژ بە گەمییە ئیسراییلییەکان لە دەریای سوورتەنیا ئەو کاتەی ڕادەگیردرێ کە شەڕی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە ڕاگیردرێ. بێتوو دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە ڕاگیردرێ و یارمەتییەکان بگاتە نێو غەززە، ئەوکاتە پێداچوونەوە دەکەین بە سەر بڕیارەکەماندا.

دوابەدوای دەسپێبوونی شەڕی کاولکەری ڕژێمی زایۆنی دژ بە غەززە، سوپای یەمەن ڕژێمی زایۆنیی لە دەریای سووردا گەمارۆ داوە و گەمییەکانی ئیسراییل، ئەمریکا و ئینگلیزیش دەداتە بەر هێرش. ئەمریکا و ئینگلیزیش دوابەدوای ئەو هەڵمەتانەی سوپای یەمەن، دەستیان داوەتە پەلاماردانی بنکەکانی سوپای یەمەن.

سەرپەیڤ