ئادار 06, 2024 12:30 Asia/Tehran

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاریکاری ئیسلامی کە له جەدەی سعوودیا کۆبوونەوەو لە ڕاگەیاندراوێک دا خوازیاری ڕاگیرانی بەبێ مەرجی دەستدرێژکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە غەزە بوون.

وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتانی هاریکاری ئیسلامی هاوکات خوازیاری کرانەوەی بازگە سنوریەکانیش بوون بۆ وەرگرتنی بەبێ بەربەستی یارمەتی مرۆڤانەی خێرا لەلایەن خەڵکی غەزەوە.

لەو ڕاگەیاندراوەدا هەروەها سەبارەت بە مەترسی سەرچاوەگرتوو لە بەردەوامی دڕندەکاری بەئاراستەی قەڵاجۆو ژینۆسایدی ڕەگەزی خەڵکی غەزە لەلایەن زایۆنیستەکاوریایی داوەو هاوکات خوازیاری هەنگاوی بەکردەووەی کۆمەڵگەی جیهانیش بوون بۆ زەخت و گوشار خستنە سەر ڕژیمی زایۆنیستی تاکوو ئەو پەلامارانەی ڕابگرێ.

کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی دوێنێ سێ شەم لە جەدەی سعودیا بەئامانجی تاوتوێی دۆخی کارەساتباری غەزە بەڕێوە چوو.

ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی  بەرلەمەش هەر بەو مەبەستە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و گرینگی کومیتەی بەڕێوەبەری خۆی لەئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەو ڕێکخراوە هەر لە جەدەی سعودیا بەڕێوە بردبوو.

سەرپەیڤ