پەلاماری بەخۆفڕی خۆڕاگری عێراق لەدژی بنکە وناوەندی سوپای ڕژێمی زایۆنی
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق شەوی هەینی لە پەلاماری فڕؤکەی بێفڕۆکەوان لەدژی بنکە وناوەندی سەربازانی زایۆنی لە جەولانی داگیرکراوی سووریا هەواڵی دا
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند ، لەکاردانەوە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی خەڵکی غەززە ، ڕۆژی پێنجشەممە بنکە وناوەندی هەواڵگری ژمارەیەکی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە جەولانی داگیرکراوی دایە بەر پەلاماری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند، ئەم گروپەی خۆڕاگری لەداکۆکی کردن لە خۆڕاگری فەلەستین وشەرمەزارکردنی پشتیوانی هەمە لایەنەی ئەمریکالە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لەکەرتی غەززە زۆرجارناوەندوبنکەکانی سوپا ی ئەمریکا لە عێراق وسووریا وهەروەها شوینی تریشی لە سەرزەویەداگیرکراوەکانی داوەتە بەر پەلاماری فڕؤکەی بێفڕؤکەوان وموشەک. دوابەدوای ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا لە ١٥ی ڕەزبەرەوە سوپای ڕژێمی زایۆنی پەلامار دڕندانە وماڵوێرانکەری لەدژی کەرتی غەززە دەسپێکرد کە لەئەنجامیداهەتا ئێستاکە زیاتر لە سیی هەزارکەس لە خەڵکی فەلەستین شەهیدبوونە کە زۆربەریان ژن ومناڵن.