ئادار 10, 2024 12:30 Asia/Tehran

سوپای یەمەن ڕایگەیاند، کەشتیەک و چەند پاپۆڕشکینی ئەمریکی بە٣٧درۆن لەدوو هەڵمەتدا لە دەریای سور و کەنداوی عەدەن، پێکاوە.

سەرتیپ"یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە دوو هەڵمەتی تایبەتدا، کەشتیەک و چەند پاپۆڕشکێنی ئەمریکیان بە٣٧درۆن لە دەریای سور و کەنداوی عەدەن کردۆتە ئامانج.

یەحیا سەریع وتیشی: لە یەکەم هەڵمەتدا، کەشتیی ئەمریکی "PROPEL FORTUNE" لە کەنداوی عەدەنمان بە مووشەکی دەریایی شیاو کردەئامانج و لە هەڵمەتی دووەمیشدا چەند پاپۆڕشکێنی ئەمریکیمان لە دەریای سور و کەنداوی فارس بە٣٧درۆن پێکا.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، هەزاران شارومەندی یەمەنی لە سەنعاو شاارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە هاتنەسەر شەقامەکان هەتا جەخت بکەنەوە لە داکۆکی کردنیان لە خەڵکی فەلەستین. شارومەندانی یەمەنی لەو گردبوونەوانەدا هەروەها پەسنی هێرشی ئەم دواییەی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەیان دایەوە کە بەدژ ئەمریکا، ئینگلیز و کەشتییەکانی هاوپیوەند بە رژیمی ئیسرائیل ئەنجامیان دابوو.

سەرپەیڤ