ئادار 10, 2024 15:09 Asia/Tehran
  • پیداگری کاربەدەستی پێشووی مۆریتانی لەسەر پێویستی داکۆکێکردنی ماڵیی لە غەززە

سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی فەتوای مۆریتانی وتی: هیچ بیانوویەک بۆ بەلارێداچوون بۆیارمەتی گەیاندن بە خەڵکی غەززە قەبوڵ کراونیە

"محەممەدمۆختاروەلدئەمبالە"لەوتاردانێکدا لەڕێوڕەسمی دابەشکرانی خەڵاتی کێبەرکیی گەورەی لەبەرکردن وخوێندنی قورئان بە میوانداری ڕادوێ مۆریتانی وتی کە بەسەرنجدان بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە غەززە ، خۆڕاگری لەبەرامبەر داگیرکەران ئەرکی سەرشانی هەموو ئیماندارانە . وتیشی: شارومەندانی غەززە ئەمڕۆزیاتر لەهەرکاتێکی ترپێویستیان بە یارمەتی هەیە .ئەم کاربەدەستە مۆریتانیاییە ئەماژەی دایە ئیش وژانی خەڵکی غەززە وقەڵاچوووبرسیەتی وئاوارەوهەڵوەدابوون لەم ناوچە، کە دوست ودوژمن تیداشەریکن، وتی: ئەرکی ئێمەیە کەبەمیدیاکانمان یارمەتیان بدەین . میدیاکان چەکەکانی ئەمڕۆی ئێمەن وئێمە دەبێ بە پینوس وقسەیارمەتیان بدەین . قسە، دەوری گرینگی لەم نێوانەدا هەیە ودەتوانێ حەق وبەتاڵ لەیەک جیابکاتەوەوبەتاڵ وناحەق رسواوناوزڕاو بکات ، ئێمە دەبێ بە ماڵ وسامانەکانمان یارمەتیان بدەین ولەم بارەوە هیچ کەمتەرخەمیەک قەبوڵ کراو نیە. سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە حەوتی ئۆکتۆبری ڕابردووبە داسەپانی  شەڕێکی ماڵوێرانکەر بەسەرغەززەدا کارەساتی مرۆڤی بێ وێنەی ئەنجام دا.  

 

 

سەرپەیڤ