ئادار 16, 2024 11:30 Asia/Tehran

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە هەڵیکوتاوەتە سەر سێ بنکەی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو.

حیزبوڵڵای لوبنان سەرلەئێواوەی دوێنێ پێنج شەم ڕایگەیاند کە دوو بنکەی زایۆنیستی ڕویسات عەلەم" و سماقە  لە کێڵگەی شەعبای لە باکوری فەلەستینی داگیرکراوی بە مووشەک کردۆتە ئامانج و زیانێکی مسۆگەری گەیاندۆتە ئەو داگیرکەرانە.

چەند کاتژومێر لەدوای ئەو ڕاگەیاندراوە، حیزبوڵڵا لە ڕاگەیاندراوێکی دیکەدا ڕایگەیاند کە کە شوێنی کۆبوونەوەی چەکدارانی زایۆنیستی لەدەوری بەرزایەکانی -کرنتینای- ڕاستەوخۆ بەچەکی شیاوە داوەتە بەر هێرش.

حیزبوڵڵا دوێنێش  بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێکی کورت ڕایگەیاند کە هێزەکانی سێ بنکەکەی - زوبدەین و حانیتاو ڕویسات عەلەمی بە  مووشەک کردۆتە ئامانج.

حیزبوڵڵا لەماوەی چەند مانگی ڕابردووداو هاوکات لەگەڵ دەسپێکی شەڕەکەی غەزە، بەئامانجی پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین و غەزە زۆرجار بنکەو پێگەکانی ئەو ڕژیمەی کردۆتە ئامانج و ئەوەش بۆتە هۆی ترس و سامی شارۆچکەنشینە زایۆنیستەکانی سەرسنورەکانی لوبنان.

سەرپەیڤ