ئادار 16, 2024 12:29 Asia/Tehran
  • حەماس خوازیاری دەوروڕۆڵی چالاکی پاکستان بۆ یارمەتی گەیاندن بە ئاگربڕي غەززە بوو

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە نامەیەکدا بۆسەرۆک وەزیرانی پاکستان خوازیاری دەورگیڕانی ئەم وڵاتە بۆ یارمەتی گەیاندن بە ڕاگیرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە وخستنە ژێر گوشاری لاگرانی نێودەوڵەتی ئیسرائیل بوو لەپێناوی بەرەوپیش بردنی گەڵاڵەی ئاگربڕی خێرا

ائیسماعیل هەنیە لەن نامەیەکدا بۆمحەممەد شەهبازشەریف هەڵبژێردرانی هەمدیسانی ناوبراوی وەکوو سەرۆک وەزیرانی پاکستانی پیرۆزکرد ووتی: وێرای لێکدانەوەی دوایین گوڕانکاریەکانی هاوپێوەند لەگەڵ بەردەوامکرانی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لەدژی خەڵکی بێ دیفاعی غەززە، نووسیی: ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل بەئەنقەست کەسانی بێ تاوان وناسەربازی لە غەززە لەوان منداڵان ، ژنان وکەسانی بەتەمەن دەداتە بەر پەلامار ودەسڕێژ. هێزەئیسرائیلیەکان مزگەوت ، کلیسە ، فیرگە، نەخۆشخانەکان ، شوێنی نیشتەجی کرانی کەسانی ناسەرفبازی ، جادەوژێرخانەکان ی ڕۆخاندووە هەتاهەموو نیشانەکانی ژیان لە غەززە لە ناو بەرێت.سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی لەسەرۆل وەزیرانی پاکستان داوای کرد هەتا ئەم وڵاتە بۆ یارمەتی گەیاندن بۆ ڕاگرتنی دەسدرێژی دژەمرۆڤانەی ئیسرائیل لەدژی غەززە دەوربگیڕێت ودەوڵەتەکانی نێودەوڵەتی کە لە جەنایەتەکانی زایۆنیەکان لە غەززە پشتیوانی دەکەن بخاتە ژێر گوشار.

 

سەرپەیڤ