ئادار 16, 2024 13:50 Asia/Tehran
  • زلنسکی:تۆڵەی پەلاماری خوێناوی ڕووسیا بۆسەربەندەری ئۆدسا ئەکەینەوە

ڤیلادێمیرزلنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا وتی تۆڵەی ئەو پەلامارە خوێناویەی ڕووسیا بۆ سەر بەندەری ئۆدسا کەلانی کەم بیست کوژراووزیاتر لە٧٠ برینداری لێکەوتەوەئەکەینەوە

زلنسکی شەوی هەینی وتی: هێزەکانی بەرگری ئێمە مسۆگەرانە هەوڵ دەدەن هەتا بکۆژانی ڕووسیا وەڵامی بەرامبەری ئێمە هەست پێبکەن .فەرمانداری ناوچەی ئۆدسا وتی کە هەینی دوو مۆشەکی " ئیسکەندەر- ئیم" لەشێوە دۆرگەی کریمە هاوێژراوزیانی گەیاندە ژێرخانە ناسەربازیەکان وهێڵەکانی گواستنەوەی گاز وکارەبا . گازوکارەبای بڕێک لەماڵەکان بڕاوکۆگەیەکی سێ نهۆم ولانی کەم دە ماڵی تریش لەوگەڕەکە وێران وکاول کران. ئۆکراین کە بەشێک لەکاروکردەکانی خۆی لەدژی ڕووسیا لە خۆفڕی دوربڕبۆ پەلامارکردنە سەر ڕووسیاییەکان کەڵکی وەرگرتووە. کی یف لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ڕووسیاپەلاماری فڕؤکەی بێفڕۆکەوانی خۆی پەرەپیدا وئەم حەوتەیە پەلاماری کردە سەر ژمارەیەک لە پاڵاوتگەکانی ڕووسیا . سەرچاوەیەک لە ڕێکخراوەهەواڵگریەکانی ئۆکرانیا بە ڕوێترزی وت کە سوپای ئەم وڵاتە لە نوێترین کاری خۆیدا پەلاماربە فڕؤکەی بێفڕۆکەوان پەلاماری کردوەتەسەر پاڵاوتگەیەکی بچوک لەناوچەی کالوگای ڕووسیا کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵگری سوپای ڕووسیا ئیدارە دەکرێت.

 

 

سەرپەیڤ