ئادار 17, 2024 11:00 Asia/Tehran

محمد علی الحوثی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن شەوی رابردوو لە کاردانەوە بە بەردەوامبوونی دەسدرێژکاریی سەربازیی ئەمریکا وشداری دا بەم وڵاتە کە دواهاتی نالەبار بەرۆکی دەگرێ.

محمد علی الحوثی وتی: ناکرێ بە تاجەگوڵێنە بچینە پێشوازی ئەمریکاوە کە خەریکە زەوی و خاک و ئاوی ئێمە تەواو کاول دەکات؛ بەڵکوو دەبێ بەرەوڕووی کوشتار و دواهاتی نالەبار ببنەوە. ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن وتیشی: ئێمە لەم ناوچەوە وشدار دەدەین بە ئەمریکاییەکان و پێدادەگرین لەسەر ئەوەی کە ویست و ورەی بەرزی ئێمە، زاڵ دەبێ بە سەریاندا.

ناوبراو وتیشی: چیا و پێدەشتی یەمەن ناکەوێتە ژێر دەستی ئێوەی ئەمریکایی و  قارەمانان و گەورەپیاوانی ئێمە دەیانپارێزن و ئێوەش تەنیا هەر بەرەوڕووی شست دەبنەوە. حوسی لەبارەی مانۆڕی سەربازیی «یوم الموعود» کە پەلاماری زەوینیی شیمانەیی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر ئەم وڵاتە و بەرەنگاربوونەوەی ئەم دەسدرێژکارییە تێیدا هاوشێوەسازی کراوە، وتی: ئەم مانۆڕە سەرچاوەکەی بۆ کلتووری قورئانی دەگەڕێتەوە کە لەلایەن قارەمانەکانی ئێمەوە جێبەجێ کرا.

هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا دەستیان داوەتە هێرش کردنە سەر چەندین گەمیی ڕژێمی زایۆنی و یا ئەو گەمییەکانی هەڵگری کەل و پەل بۆ ئەم ڕژێمەن و لە دەریای سوور، ئۆقیانووسی هیند و گەرووی بابولمەندەبەوە بەرەو فەلەستینی داگیرکراو تێدەپەڕین. 

سەرپەیڤ