ئادار 28, 2024 13:30 Asia/Tehran

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاو ئینگلیز، ناوچەیەکیان لە باکوری رۆژاوای یەمەن، بوردومان کرد.

ئەمریکاو ئینگلیز، ناوچەی "ئەلقەتینات"ی سەر بە شاری "باقم" لە باکوری رۆژاوای یەمەنیان دایە بەر پەلامار.

پەلاماری ئەمریکاو ئینگلیز دوای ئەوە بۆسەر یەمەن دەستی پێکرد کە یەمەن ڕێگەی نەدا هیچ کەشتییەکی ئیسرائیلی و ئەو کەشتیانەی بەرەو فەلەستینی داگیرکراو دەچوون، بە دەریای سور و گەرووی بابولمەندەبدا تێپەڕن.

یەمەن پاش تەشەنای پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، پاڵپشتیی تەواوی خۆی لە خەڵکی ئەو ناوچەو هێزە خۆراگرەکانی فەلەستین ڕاگەیاند.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاو ئینگلیز تائێستا چەندین جار خاکی یەمەنیان بوردومان کردووە.

یەکەی خۆفڕیی و هێزی دەریایی یەمەن لە وەڵامدانەوە بەو پەلامارانە، کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دەریای سور و گەرووی بابولمەندەب، دەکەنە ئامانج.

سەرپەیڤ