ئادار 28, 2024 13:00 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان لە وەڵامدانەوە بە تاوانکاریی زایۆنییەکان لە بوردومانی شارۆچکەی "بەهارییە"، باکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکانی مووشەکباران کرد.

هێرشی حیزبوڵڵای لوبنان بۆسەر باکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکان پاش ئەوە ئەنجامی گرت کە رژیمی زایۆنیستی بینای "کۆمەڵەی پزیشکیی ئیسلامی" لە شارۆچکەی "بەهارییە" هەڵکەوتوو لە باشوری لوبنانی بوردومان کرد. لەو پەلامارەدا لانیکەم حەوت کەس شەهید بوون.

حیزبوڵڵای لوبنان بە پتر لە سی مووشەک، ناوچەی "ئەلجەلیلی عولیا"ی لە باکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکان کردە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی حیزبوڵڵا، زایۆنییەک کوژراوو دووی دیکەش بریندار بوون.

لەهەمان کاتدا، حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ "خەباتکارانی خۆڕاگریی بۆ پاڵپشتیی لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین لە کەرتی غەززەو داکۆکی لە موقاوەمەی دلێرانەو ئازایانەی ئەوان و هەروەها لە وەڵامدانەوە بە کوشت وبڕ لە شارۆچکەی بەهارییە، سەرکردایەتی تیپی٧٦٩لە سەربازگەی "کریات شمونە"ی بە دەیان مووشەک پێکا".

سەرپەیڤ