بنکەی مالکیەی ڕژیمی زایۆنیستی لەلایەن خۆڕاگری لوبنانەوە کرایە ئامانج
حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە بنکەی مالکیەی ڕژیمی زایۆنیستی لە باکوری فەلەستین کردۆتە ئامانج.
لە ڕاگەیاندراوەکەی حیزبوڵڵای لوبنان دا وتراوە کە خەباتگێرەکانیان سەرەلەبەیانی ئەمڕۆ شوێنی کۆبوونەوەی چەکدارانی زایۆنیست و کەس هەڵگرەکانی ئەو ڕژیمەیان لەنێو بنکەی مالکیە و دەورو بەرەکەی بە مووشەک کوتاوە، کە زۆر بە وردی و ڕاستەوخۆ ئامانجەکەی پێکاوەوە بە مسۆگەری لە زایۆنیستەکانی کوشتوە.
حیزبوڵڵا هەروەها ڕاشیگەیاندوە کە ئەو بینایەی کە چەکدارانی زایۆنیست لە شارۆچکەی ئویویم" ی باکوری فەلەستینی داگیرکراوی تێدا جێگیر بوون ڕاستەوخۆ کردۆتە ئامانج و جیهادگەرەکانیشمان پادگانی ڕامیم"یان بە مووشەکی بڕکان کردۆتە ئامانج کە ئەویش بەوردی ئامانجەکەی پێکاوە.
هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنیستیش شارۆچکەی تەبیەی باشوری لوبنانیان سێ جار بۆردومان کردوە.