نیسان 08, 2024 11:45 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان دەستی دایە مووشەکباران کردنی بنکەی فەرماندەرێتیی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و بنکەی مووشەکی و تۆپخانەیی سوپای ڕژێمی زایۆنی.

بزووتنەوە حیزبوڵڵای لوبنان، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لە ئاراستەی پاڵپشتیکردنی خەڵکی فەلەستین لە غەززە و هەروەها لە چوارچێوی کاردانەوە بە دەسدرێژییەکانی دوژمن بۆ سەر ناوچەی بوقاع، خەباتکارانی ئەم بزووتنەوەیە،  بە دەیان مووشەک هێرشیان کردە سەر بنکەی فەرماندەرێتیی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و بنکەی مووشەکی سەربازخانەی "کیلەع" و بنکەی مووشەکی و تۆپخانەیی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی "یو ئاف"دا.

هێزەکانی حیزبوڵلای لوبنان هەروەها دوو جار بنکەکانی ڕژێمی زایۆنییان لە جەولانی داگیرکراو دایە بەر هێرشی مووشەکی و تۆپخانەیی.

دوابەدوای هێرشی مووشەکیی هێزەکانی حیزبوڵلای لوبنان، خێرا دەنگی ئاژیری وشیارکەرەوە لە جەولانی داگیرکراو  بەرز بوویەوە.

ژمارێک لە ژێدەرە هەواڵییەکانیش باسی تەقێندرانی لانیکەم چل مووشەک بەرەو ناوچەی جەولانی داگیرکراویان کردووە.

سەرپەیڤ