نیسان 13, 2024 08:00 Asia/Tehran

ئەمانی پێتەختی ئۆردۆن دیسانیش خۆپیشاندانی بەسۆز و خرۆشی جەماوەری بە خۆوە بینی بۆ شەرمەزارکردنی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە و پشتیوانی لە خۆڕاگریی فەلەستین.

ئەم خۆپیشاندانە پڕسۆز و خرۆشە جەماوەرییە پاش بەڕێوەچوونی نوێژی هەینیی لە ئەممان بەڕێوەچوو. ئۆردونییەکان لەم خۆپیشاندانەدا درووشمگەلێکیان دا بۆ شەرمەزارکردنی پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە و پشتیوانی لە خۆڕاگریی فەلەستین.

پێشتریش خەڵکی ئۆردۆن بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی  و بۆ پشتیوانیی لە غەززە بەجاران گەمارۆی باڵوێزخانەی ڕژێمی زایۆنییان لە ئەمان داوە و خۆپیشاندانی ناڕازییانەیان لەم ناوچەیەدا بەڕێوەبردووە. 

سەرپەیڤ