نیسان 14, 2024 17:43 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی عەرەبستان بە وەڵامی پەژیوانکەرەوە وگورچکبری ئێران بە داگیرکەران

وەزاڕەتی دەرەوەی عەرەبستان بەیانی ڕۆژی یەکشەممە بە دەربڕینی نیگەرانی قوڵ لە گوڕانکاریەکانی تەشەناسەندنی ئاڵوزی سەربازی لەڕؤژهەڵاتی ناڤین وجیدیی بوونی شوێنهاتەکانی، دوولایەنی بە دان بەخۆداگرتن بانگهێشت

لەبەیاننامەی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی عەرەبستان دا هاتووە: وەزاڕەتی دەرەوە نیگەرانی قوڵی عەرەبستانی سەعودی لە گوڕانکاریەکانی تەشەناسەندنی ئاڵوزی سەربازی لەناوچەوجیدیی بوونی دەرنجامەکانی دەربڕیی ولەهەموولایەنەکان داوادەکات کە ئەوپەڕی دان بەخۆداگرتن دەکاربینن وناوچەوخەڵکەکەی لە مەترسیەکانی شەڕدوورخەنەوە.بە پیی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەلەستینی سەمایش لەم بەیاننامەیدا هاتووە: لەهەمبەر پاڕاستنی ئاشتی وئاسایشت وئەمنیەتی نێودەوڵەتی، بەتایبەت لەم ناوچەزۆرهەستێارەدا لەبواری ئاشتی وئەمنیەتی جیهانی وهەروەها پێشگیری کردن لە تەشەنای ئاڵوزیەکان جەخت دەکات.بەگوێرەی ئەم بەیاننامەیەدا، عەرەبستان وتوویەتی دەبێ پیشگیری بکات لەبەرزبوونەوەی قەیران چۆنکە لەئەگەری پەرەوبەربڵاوبوونی، دەرەنجامی جیدی لیی دەکەوێتەوە.  ئەمە لەحاڵێکدایە کە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی شەممە ڕایانگەیاند لەوەڵام بە پەلاماری ترۆریستی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر بینای کۆنسولخانەی ئێران لە دێمەیشق ، مەبەست وئامانج گەلێک لە سەرزەویەداگیرکراوەکانی داوەتە بەر پەلامار. سپای پاسداران لە ئاگاداری نامەیەکدا لە تەقێندرانەوەی مەبەست وئامانجە سەربازیەگرینگەکانی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی لە سەرزەویە داگیرکراوەکان هەواڵی دا وویڕای هۆشداری دان بە ئەمریکا سەبارەت بەهەرجۆرە پشتیوانی وبەشداری کردن لە زەبردان لە بەرژەوەندی ئێران، جەختی کرد: هەڕەشەی ئەمریکا وڕژێمی زایۆنی  لەدژی بەرژەوەندی ئێران لە هەروڵاتێکەوە، وەڵامی بەرامبەروهاوپێوەندلەسەرچاوەی هەڕەشەکەی بەدواوە دەبێت.

 

 

سەرپەیڤ