نیسان 19, 2024 18:30 Asia/Tehran

حیزبوڵای لوبنان بنکەکانی داگیرکەرانی زایۆنی لە ناوچە داگیرکراوەکانی شەبعا و باکووری فەلەستینی داگرکراو دایە بەر هێرشی مووشەکی و تۆپخانەیی.

خەباتکارانی حیزبوڵڵای لبنان ئەمڕۆ هەینی بنکەی زەبدین"یان لە مەزراکانی شەبعا و بنکەی ڕۆیساتولعەلەم" لە بەرزاییەکنی کەفەرشووبایان دایە بەر پەلامار. کەناڵی مەیادین لەم بارەوە راپۆرتی دا خەباتکارانی حیزبوڵلا بنکلەی زەبدین لە مەزرا داگیرکراوەکانی شەبعا تۆپباران کردووە. لە لایەکی ترەوە، ئاژیری مەترسی لە شارۆچکەکانی  ادمیت، ایلون، حانیات، یعرا و عرب العرامشه لەباکووری فەلەسەتینی داگیرکراو زرینگایەوە.

خۆڕاگریی لبنان هەروەها ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: خەباتکارانی خۆڕاگری لە ئاراستەی پشتیوانی کردنی گەلی خۆڕاگری فەلەستین و پشتیوانی کردنی خۆڕاگری لە غەززە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی مۆڵگەی سەربازانی زایۆنییان لە دەڤەری بنکەی ئەڕاهب تۆپباران کردووە.

خەباتکارانی خۆڕاگریی لوبنان هەرەها لە کاردانەوە بە دەدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان دەستیان دایە مووشەکبارانی "بەیت هەلیل". شەوی ڕابردوویش چوار ڕاکێت تەقێندرا بەرەو کریا شمۆنا کە لە "الجلیل الاعلی" ندا هەڵکەوتووە. 

سەرپەیڤ