نیسان 25, 2024 11:30 Asia/Tehran

کاربەدەستێکی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن وتی: ئەمریکا و ئینگلیز توانای بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی سوپای یەمەنیان نییە.

«فهمی الیوسفی» جێگری وەزیری ڕاگەیاندنی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن وتی: لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەە تا ئێستا یەمەنییەکان توانیویانە لە ئۆپەراسیۆنەکانیاندا سەرکەوتنی بەرچاو بەدەست بێنن.

ناوبراو جەختی کرد: دوابەدوای ئەم زنجیرە هەڵمەت و ئۆپەراسیۆنەی سوپای یەمەن و بێدەسەڵاتی هاوپەیمانیی ئەمریکایی لە  بەرپەرچدانەوەی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی ئێمە، فەرەنسا و ئەڵمان پاپۆڕەکانی خۆیان لە هاوپەیمانی بردە دەرەوە و ئیستاکەیش لە نێو باقی ئەندامانی هاوپەیمانیدا ناکۆکییەکی زۆر لە ئارادایە.

قسەکانی یوسفی پاش ئەوەی دێتە ئاراوە کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی رابردوو هێرشەکانی ئەمدواییەی خۆی بۆ سەر سیستەمە دژە پاپۆڕەکان و گەمیی ئەمریکایی و ئیسراییلی لە کەنداوی عەدەن و ئۆقیانووستی هیندی شی کردەوە.

«المسیره»، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی کە هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە سێ هەڵمەتی سەربازییەی بەڕێوەبردووە کە لەوانەدا جگە لە دژەپاپۆڕی ئەمریکایی، گەمییەی ئەمریکاییشیان لە کەنداوی عەدەن و گەمییەکی ئیسراییلیشیان لە ئۆقیانووسی هیند بە درۆن پێکاوە. 

سەرپەیڤ