نیسان 27, 2024 09:00 Asia/Tehran

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک هەڵمەتی ئەرتەشی وڵاتەکەی بۆسەر خۆفڕێکی ئیم کیو نۆ"ی ئەمریکی لەسەر ئاسمانی سەعدەو کەشتیەکی نەوتهەڵگری ئینگلیزی نێو دەریای سووری پشتڕاست کردەوە.

یەحیا سەریع"ی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە بەئاراستەی پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین و خۆڕاگری غەزە و لەوڵامی دەستدرێژکاریە جەنگیەکانی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر وڵاتەکەی دوو هەڵمەتیان بەدژی دەستدرێژکاران بەڕێوە بردوە.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی کە ئەرتەشی یەمەن ئەمڕۆ هەینی نەوتهەڵگرێکی ئینگلیزی لەنێو دەریای سوورو خۆفڕێکی ئیم کیو نۆی ئەمریکی لەسەر ئاسمانی سەعدە کردۆتە ئامانج.

سەرتیپ یەحیا سەریع هاوکات سپاسیشی کرد لە خەڵکی وڵاتەکەی لەبەر پاڵپشتیەکانیان لە خەڵکی خۆڕاگری فەلەستین وهەڵمەتەکانی ئەرتەشی یەمەن بەدژی دەستدرێژکاران و ڕژیمی زایۆنیستی و ئەمریکاو ئینگلیز.

سەرپەیڤ