نیسان 28, 2024 08:45 Asia/Tehran

سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان پێی داگرت؛ هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوەی "وەعدەی سادق"ی ئێران لەدژ رژێمی داگیرکەر، ئامانجەکانی خۆی مسۆگەر کردو توانای پێش پێگریی ساختەی ژرێمی ئیسرائیلی لەناوچەدا لەبەین برد.

"محەممەد ڕەعد" سەرۆکی فراکسیۆنی وەفاداریی بە خۆڕاگریی لە وتاردانەکەی لە پەرلەمانی لوبنان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە شەڕی ئێستای دژ بە دوژمنی زایۆنی، وتی: شەڕی غەززە چووەتەنێو مانگی حەوتەم و دوژمنی ئیسرائیلی هەروا سەرلێشێواو و بێهیوایەو نازانێ چ بکات. زایۆنییەکان لەو ماوەداو پاش هەموو دڕندەکاریی و تاوانگەلێک کە لەدژ خەڵکی سیڤیل ئەنجامیان دا، نەیانتوانی هیچکام لە ئامانجەکانیان مسۆگەر بکەن. نە گیراوێکی ئیسرائیلی ئازادکراو نە خۆڕاگریی لە غەززە لەبین چوو.

محەممەد ڕەعد وێڕای ئاماژە بە هەڵمەتی "وەعدەی سادق" ی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە رژێمی زایۆنیستی لەناوخۆی فەلەستینی داگیرکراو، پێی داگرت، توانای پێش پێگریی کۆماری ئیسلامیی ئێڕان، هەموو ئیدیعاکان و پێش پێگریی ساختەی ئیسرائیلی لەناوچەدا لەبەین بردو ئەوە، بە یەکێک لە گرینگترین دەسکەوتە ستراتژیکییەکانی خۆڕاگریی دێتەئەژمار.

سەرپەیڤ