بەیاننامەی سوپای یەمەن سەبارەت بە هێرشە سەرکەوتووەکەی بۆ سەر چوار گەمیی ئەمریکایی و زایۆنی
نیسان 30, 2024 11:45 Asia/Tehran
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سوپای یەمەن لە دەریای سوور و ئۆقیانووسی هیند بە هەڵمەتێکی درۆنی، دوو دژەپاپۆڕی ئەمریکایی و دوو گەمیی دیکەی پێکاوە کە بەرەو فەلەستینی داگیرکراو دەڕۆیشتن.
سەرتیپ یەحیا سەریع بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: هێزی دەریایی، مووشەکی و هێزی ئاسمانیی ئێمە هەڵمەتێکی هاوبەشیان پێکەوە دژ بە پاپۆڕی "سیکلادیس" لە دەریای سوور ئەنجامدا و زەبرێکی ڕێک و پێک و سەرکەوتوو بوو. سەرتیپ یەحیا سەریع هەروەها وتیشی: ئێمە بە هەژمارێک درۆن گەمیی ئیسراییلیی "ئێم ئێس سی ئۆریۆن"ـیان لە ئۆقیانووسی هیند دایە بەر پەلامار.
سوپای یەمەن هەروەها لەم بەیاننایەدا دیسان پێی داگرت؛ ئەم هەڵمەتە تا هەڵگیرانی تۆکمە و تەواوی گەمارۆ و راگیردرانی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە گەلی فەلەستین لە غەززە بەردەوام دەبێ.