May 02, 2024 10:00 Asia/Tehran

ڕێکخراوێکی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە حیزبوڵڵای لوبنان لەماوەی یەک مانگدا، ٧١٩ جار بە چەکەمەنی جۆراوجۆر هێرشی کردۆتەسەر ئەو رژێمە.

ڕێکخراوی "١٧٠١"ی رژێمی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە حیزبوڵڵای لوبنان لە مانگی چوارەمی زایینی ٧١٩ جاربە چەکی جۆراوجۆر هێرشی کردۆتەسەر ئەو رژێمە. لە ڕاگەیێندرانی وردەزانیاریی هاوپێوەند بەو هێرشانەدا هاتووە: لەو مانگەدا، ٥٧٤مووشەک و رۆکێت، ٧٤مووشەکی دژە زرێی و٦١ درۆن گیراوەتە سەرزەوینە داگیرکراوەکان.

ئەو ڕێکخراوە لە ڕاپۆرەکەیدا هەروەها ڕایگەیاندووە کە لەو هەڵمەتانەی حیزبوڵڵادا دوو ئیسرائیلی کوژراون و٣٢ کەسیش بریندار بوون.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا میدیا عیبری زمانەکان لەقاویان دا؛ ئەو شارۆچکەنشینە زایۆنییانە، ئامادەنین بگەڕێنەوە ماڵەکانیان و دەڵێن کە کابینەی نەتانیاهو، گرینگی بە چارەنووسیان ناداو لایان لێ ناکاتەوە.

سەرپەیڤ